Psalms 8

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت
دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏
.

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.
2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران
هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،
هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.
3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،
کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،
مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،
4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

5کەمێک لە فریشتەکانت
عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان.‏
بە کەمتر دانا و
تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.
6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،
تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:
7هەموو مەڕ و مانگاکان،
هەروەها ئاژەڵی کێوی،
8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و
هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،
ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!
Copyright information for CkbKSS